نمایشی جلوبەرگ لە رووسیا بۆ هاوکاریی ئەو خێزانانەی منداڵیان زۆرە

19-11-2020
خالید حوسێن
 نمایشی جلوبەرگ لە رێوڕەسمێک بۆ پشتیوانی لەو خێزانانەی رووسیا کە منداڵیان زۆرە
نمایشی جلوبەرگ لە رێوڕەسمێک بۆ پشتیوانی لەو خێزانانەی رووسیا کە منداڵیان زۆرە
نیشانەکردن رووسیا نمایشی جلوبەرگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رووسیا خستنەوەی منداڵی زۆر باو نییە، ئەگەرچی خەڵکی ئەو وڵاتە بەگشتی حەز لە منداڵ دەکەن، بەڵام سەختیی ژیان و کێشەی یەکەی نیشتەجێبوون و سەرقاڵیی خەڵک بە کارەوە، رێگرە لە بەردەم ئەو حەزەی خێزانەکاندا، بۆیە تەنیا 1%ـی خێزانەکانی رووسیا منداڵی زۆریان هەیە.
 
رێکخراوی یەکخستنی خێزانە منداڵ زۆرەکان رێوڕەسمێکی بۆ پشتیوانی لەو خێزانانەی رووسیا رێکخست کە منداڵیان زۆرە، لە رێوڕەسمەکەدا نمایشی جلوبەرگ و کۆمەڵێک چالاکیی دیکە کە منداڵ و خێزانەکان دڵخۆش دەکەن ئەنجامدرا. ئامانج لەو کارە پشتیوانیی ماددی و مەعنەویی ئەو خێزانانەیە، بەتایبەتی ئەوانەی پێویستیان بە هاوکارییە. 
 
ناتالیا نیکۆڵایەڤنا، سەرۆکی رێکخراوی یەکخستنی خێزانە منداڵ زۆرەکانە، دەڵێت، ئەو خۆی دایکی شەش منداڵە، رێکخراوەکەیشیان وا تەمەنی دەبێتە شەش ساڵ، "ئامانجمان یەکخستنی خێزانە منداڵ زۆرەکانە و یارمەتیدانی ئەو خێزانانە لە ئەرکە سەرەکییەکانمانە". 
 
رێکخراوەکە بە گوتەی ناتالیا، هانی خێزانەکان دەدەن تەنیا چاوەڕێی هاوکاریی نەکەن و بتوانن یارمەتی خۆیان بدەن لە رێگەی خۆ رێکخستنەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان "بۆئەوەی هەم منداڵەکان و هەم خێزانەکانیش خاوەن توانای زیاتر بن". 
 
ئۆلگاش دایکی چوار منداڵە، وەک خۆی دەڵێت، سەرپەرشتیاری دووکانێکی جوانکاریی خانمانە و جاروبار یاریی تۆپی پێش دەکات، دەچێتە هۆڵی وەرزش و بەردەوامیش سەردانی پێشانگە و چالاکییە جۆراوجۆرەکان دەکات. ئەو خۆی هەر چوار منداڵەکەی دەباتە قوتابخانە و دەیانباتەوە و هەموو ئەرکێکیان لە ئەستۆ دەگرێت. دەشڵێت "هەبوونی منداڵی زۆر کارێکی قورس نییە".
 
ئەو پێی وایە هەبوونی منداڵی زۆر تەنیا لە سەرەتادا قورسە بۆ دایک و باوکەکە، بەڵام "کە ئەو جۆرە ژیانە هەموو رۆژێک دووبارە دەبێتەوە، کارەکە دەبێتە شتێکی ئاسایی. من پێم وایە مرۆڤ تاوەکو زیاتر کار بکات، ژیان لەلای ئاسان دەبێت".
 
رێژەی خێزانە منداڵ زۆرەکان تادێت لە رووسیا کەمدەکات، ساڵی 2017 خێزانە منداڵ زۆرەکان 10%ـی خێزانەکانی رووسیایان پێکدەهێنا، بەڵام بەپێی ئاماری 2019. نزیکەی 5% پێکدەهێنن. ژمارەی خێزانە منداڵ زۆرەکان لە رووسیا ملیۆنێک و 760 هەزار خێزانن، ئەوە لەکاتێکدایە کۆی گشتیی خێزانەکانی رووسیا 42 ملیۆن خێزانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.