ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لە رووداو بزانە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی راگەیاند، ئێستا قوتابییان دەتوانن لە ماڵپەڕی تایبەتی سەر بەو وەزارەتە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە. وەزیری پەروەردە رایگەیاند، "جوانترین و شەفافترین پرۆسەمان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوەبردووە."
 

کلیک لێرە بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەت

 
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "وەزارەتەکەمان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جوانترین و شەفافترین پرۆسە بەڕێوەدەبات."
 
وەزیری پەروەردە ئاماری گزیکردنی لە تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵی 12ی ئامادەیی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، ئەم ساڵ ژمارەیەکی زۆر کەم لە قوتابییان گزییان کردووە کە ژمارەیان 51 قوتابییە، بەشێوەیەک کە 30 قوتابی لە بەشی زانستی، 20 قوتابی لە بەشی وێژەیی و یەک قوتابی لە بەشی پیشەیی گزییان لەسەر تۆمار کراوە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئالان حەمەسەعید ئەوەی خستەڕوو، دەیان کەسیان لەو باندانە رووبەڕووی یاسا کردووەتەوە کە هەوڵی فریودانی قوتابییانیان داوە بۆ گزیکردن.
 
 
وەزیری پەروەردە رێژەی دەرچوون بەپێی وانەکانیشی بەم شێوەیە خستەڕوو:
 
رێژەی دەرچوون لە بەشی زانستی:
 
زیندەوەرزانی: 78.19%
زمانی کوردی: 61.26%
بیرکاری: 33.10%
زمانی عەرەبی: 69.06%
کیمیا: 59.87%
زمانی ئینگلیزی: 53.12%
فیزیا: 62.09%
تورکمانی: 97.92%
سریانی: 93.83%
 
رێژەی دەرچوون لە بەشی وێژەیی:
 
زمانی کوردی: 51.18%
زمانی عەرەبی: 66.84%
زمانی ئینگلیزی: 31.28%
بیرکاری: 88.68%
مێژوو: 68.80%
جوگرافیا: 64.90%
ئابووری: 49.69%
تورکمانی: 100%
سریانی: 93.04%
 
یەکەمەکانی بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
 
یەکەمەکانی بەشی زانستی:
 
- ئاران لوقمان حەمەغەریب - سلێمانی
- ئەژی دارا جەلال - سلێمانی
- دیما هیوا عەلی - سلێمانی
 
یەکەمەکانی بەشی وێژەیی:
 
- ئیمان رەمەزان سەعید - دهۆک
 
یەکەمەکانی بەشە پیشەییەکان:
 
- ئاسوودە جەزا کەریم - سلێمانی
- مەروا شێرزاد خزر - هەولێر
- راستی رۆژگار کامەران - سلێمانی
- شێوە جەمال حەمەساڵح - سلێمانی
 
دووەمەکانی بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
 
ئارا حەمەدئەمین ئەحمەد - راپەڕین
ئۆژۆ فارووق عومەر - سلێمانی
ئەلەند جەمال حوسێن - سلێمانی
دانیا عادل کەریم ساڵح - سلێمانی
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا - گەرمیان
زەینەب دانا سەعدوڵڵا - سلێمانی
سۆڤە سەرکەوت حەمەحوسێن - سلێمانی
عومەر عەبدولڕەحمان عومەر - هەولێر
لانە عەزیز شەوکەت - هەڵەبجە
نیگا ئارام دارا - سلێمانی/چەمچەماڵ
هانۆ حەسەن بابەڕەسوڵ - سلێمانی
پەیمان حەمەئەمین نەجیب - هەڵەبجە
دانەر محەممەد حەسەن حەمەد عەلی - هەولێر
شنیار محەممەد حەسەن ئەحمەد - سلێمانی
ئیبراهیم وەلید رەشید ئەحمەد - هەولێر
نارین ئەحمەد حەمەئەمین - سلێمانی
 
سێیەمەکانی هەرێمی کوردستان لە وێژەیی، زانستی و پیشەیی کە نمرەکانیان 99.4ـە
 
ئیلاف ئیسماعیل ئیبراهیم - راپەڕین
ئەلەند ئەبوبەکر رەزا - سلێمانی
ترێ تۆفیق مەولوود - سلێمانی
دانا ئیبراهیم محەممەد - هەولێر
داهێن شیروان حوسێن - هەولێر
دێبەر خەسرەو محەممەد - سلێمانی
سارا ئەکرەم حوسێن - گەرمیان/کەلار
سان سامان ساحێب - سلێمانی
شانیا جەمال عەزیز - سلێمانی
کەڤی فازڵ حەسەن - دهۆک
کوردۆ جەلال سابر - سلێمانی
لاوین هێمن ئەکرەم - هەولێر
محەممەد ئیسماعیل عەلی - راپەڕین/رانیە
یار ئەمیروڵڵا کەرەم - سلێمانی
ئەفراح فەخری فەتحوڵڵا - هەولێر
ئەژین محەممەد قادر - سلێمانی
سەربەست جەمال ساڵح - دهۆک
ئەحمەد مستەفا حەمەد عەزیز - هەولێر
نەوێ هۆشیار مەحموود - سلێمانی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە