رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز، سەرەخۆشی لە خانه‌وادە، هاوڕێ، هاوكارانى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان د‌ەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت: "به‌داخه‌وه هه‌واڵی خه‌مگینی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو به‌رزان قادر ناسراو به (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز) هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستانم پێگه‌یشت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پرسه و سه‌ره‌خۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌م".
شەوی سێشەممە، هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
بەرزان قادر ناسراو بە "بەرزانی قالەی خەڵوز" لە ساڵی 1961 لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایكبووە.
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1979 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە و لە چەندین فیلم و بەرنامەی هونەریدا بەشداری کردووە.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به‌داخه‌وه هه‌واڵی خه‌مگینی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو به‌رزان قادر ناسراو به (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵووز،) هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستانم پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌م.
هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
19-06-2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ