رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاری دا، لێخۆشبوونی 20٪ـی سەرپێچیی هاتووچۆ تاوەکو 01-06-2025 درێژ بکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەروەها حکومەت بڕیاری دا لە داهاتی ناوخۆ مووچەی دامەزراوانی هەمیشەیی و گرێبەست بدات کە 2024/7/1ـەوە مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەهۆی جێگیرنەبوونی میلاكی مانگی تەممووز، نەبەستراوە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەت بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کرا.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی حکومەت تایبەت بوو بە پرسی "دەرچووانی ساڵی 2024ـی كۆلێژی پزیشكیی گشتیی زانكۆ حكومییەكان بە گوێرەی پێشنیازە هاتووەكان لە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارە (30689) لە 2025/12/5".
ئەو سەرچاوەیەی حکومەت دەشڵێت، لەسەر ئەو پرسە لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات و گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنیان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ