عەلی حەمەساڵح بە کەسی یەکەمی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی هەڵبژێردرا

19-03-2024
هیدایەت جان
لۆگۆی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی و عەلی حەمەساڵح.
لۆگۆی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی و عەلی حەمەساڵح.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە یەکەم لێدوانییدا دوای بوون بە بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ بڕیاردەر و دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتەکەمان دیاریکران" و ئاماژەی بەوەشکرد، "پێم وایە پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات".
 
ئەمڕۆ کۆنگرەی دامەزراندنی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی بە بەشداریی زیاتر لە هەزار کەس لە سلێمانی بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردەری رەوتەکە هەڵبژێردرا و نۆ کەسی دیکەش وەکو دەستەی بەڕێوەبردن دەستنیشانکران.
 
لە کۆنگرەکەدا عەلی حەمەساڵح وەک بڕیاردەری رەوتەکە دەستنیشانکرا و دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەکەش بە رووداوی راگەیاند، "ئەوەی ئێستا کراوە تەنیا کۆنگرەی دامەزراندنە".
 
عەلی حەمەساڵح بە ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی گوت، "دەمانەوێت هێزێکی سیاسی جیدی، نیشتمانی و پشوودرێژ بین. لە چوار رێگەی خەباتی مەدەنی کە بریتین لە پەرلەمان، یاسا، دیپلۆماسی و شەقام کاردەکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکانمان".
 
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی دەڵێت، ئەوان پێشتر لیژنەیەکیان بۆ ئامادەکاری کۆنگرەکە هەبووە و گوتی، "ئەوەی ئێستا تەنیا کۆنگرەی دامەزراندنە. هەبوونی ئەم کۆنگرەیە یەکێک لە مەرجەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو".
 
بڕیارە رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداری بکات و بە گوتەی عەلی حەمەساڵح، "تاوەکو ئێستا لیستەکەمان ئامادە نییە و سەرقاڵی تەتەڵەکردنی ئەو سیڤییانەین کە بۆمان نێردراون".
 
لەبارەی هەڵوێستی پارتی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی گوتی، "دەبێ جیاوازی لەنێوان رێگریکردن و کشانەوە لە هەڵبژاردن بکەین. ئەگەر رێگری لە هەڵبژاردن بکرێت، باجەکەی لە ریفراندۆم قورستر دەبێت".
 
بە گوتەی عەلی حەمەساڵح، "بیانووەکانی پارتی لاوازن، لەبەر ئەوەی پێشتر کە هەڵەبجە سێ قەزای دیکەشی لەسەربوو، سێ کورسی هەبووە، ئێستا ئەو سێ قەزایەشی لەگەڵ نییە و سێ کورسییەکەی وەک خۆی ماوەتەوە. لەبارەی کۆتاکانیش، هەموو کەسی دەزانێت کە کۆتاکان نوێنەرایەتی پارتی لە پەرلەمان دەکەن" و لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە، "پارتی بەشداری هەڵبژاردن دەکات".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."