لە ئاكامی پێكدادانی 13 ئۆتۆمبێل لەشاری زاخۆ، 9 كەس گیان لەدەستدەدەن و 4ی دیكەش بریندار دەبن.
پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13 ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای گشتی زاخۆ- دهۆك پێكیاندادا كە سێ دانەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەبوون و لەئاكامدا چەند ئۆتۆمبێلێكیان گڕیان گرتووە.
هاشم عهلی، بهڕێوهبهری كارگێری نهخۆشخانی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رووداوەكەدا 7 كەس سووتاون و گیانیان لەدەستداوە، 6 كەسی دیكەش برینداربوونە.
بهڕێوهبهری كارگێری نهخۆشخانی زاخۆ ئاماژەی بەوەدا، 3 لە بریندارەكان پۆلیسی ئاگركوژێنەوەن و یەكێكیشیان هاووڵاتی مەدەنییە.
سێ له بریندارەكان زیاتر له 50% ی جەستەیان سووتاوە و بەمەبەستی چارەسەركردن نێردراون بۆ دهۆك، 3 بریندارهكەی دیكەش پۆلیسی بهرگری شارستانین.
وێنەکان: سالار نەوزاد







