سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی عێراق کرد

18-11-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەرۆک بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ (شەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2023) لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سابت محەممەد سەعید ئەلعەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کرد.
 
بارەگای بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند "هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی عێراق، شەڕی تیرۆر، هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد."
 
بەهەمان شێوە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێ، "باس لە رێگەکانی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لەو بابەتانەی پەیوەندییان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەیە.''
 
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنین لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق سەرجەم ئەو رێکارانەیان تەواوکرد، کە پەیوەستن بە دەستبەکاربوونی لیوای 20ـی هاوبەش و، بڕیاردرا لە 1-12 بەدواوە دەستبەکار بن. 
 
لیوای 20ـی هاوبەش زیاتر لە سێ هەزار و 700 پێشمەرگە لەخۆدەگرێت و مووچە و پڕچەککردنیان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق دەبێت.
 
مانگی ئابی ساڵی 2021، وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئەوەی لەو ناوچانە بڵاوبکرێنەوە، کە بۆشایین لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و چەکدارانی داعش سوودیان لێوەردەگرن بۆ هێرشکردن.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.