لە خورماڵ 'دەنگێکی گەورە' دەبیسترێت

18-10-2022
سروە هەورامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری ناحیەی خورماڵ "دەنگێکی گەورە" دەبیسترێت و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، "دەنگەکە زۆر گەورە" بووە و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

فەرەیدوون مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بە رووداوی راگەیاند، دوای بیستنی دەنگەکە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە بەدواداچوون کردووە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە گوندی شەشک لەنێوان ناحیەکانی خورماڵ و سیروان، "دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە" لە سنووری خورماڵ هەبووە و گومان کراوە لە گوندی شەشک مووشەک کەوتبێتە خوارەوە، بەڵام پاش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنەکە، هیچ شتێکیان دەستنەکەوت و ئێستا گەڕاونەتەوە نزیکی خورماڵ و کێوماڵی ناوچەکە دەکەن بۆئەوەی سەرەداوێکیان دەستکەوێت.

بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ ئەوەشی خستەڕوو، دەنگەکە لە شێوەی "دەنگی مووشەک" بوو، بەڵام تائێستا هیچ شتێک دیارنییە. ناوبراو داوایشی لە هاونیشتمانیان کرد، هەر زانیارییەکیان لەلایە لەبارەی ئەو دەنگەوە، بیدەنە هێزە ئەمنییەکان یاخود راستەوخۆ پەیوەندی بە خۆیەوە بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە