باوک و کوڕێک لە شاری بۆکان کوژران

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس کوژران کە باوک و کوڕن. پۆلیسی پارێزگای ورمێ بڕیاری لێکۆڵینەوەی بەپەلە و دەستگیرکردنی بکوژ دەدات.
 
شەوی رابردوو لەسەر رێگەی بۆکان و گوندی یێنگیجە بە هۆکارێکی نادیار شەڕ لەنێوان سێ کەسدا دروستبوو.
 
لە ئەنجامی تەقەکردندا دوو کەس بە ناوەکانی ئیبراهیم محەممەدبەیگی و مەسعود محەممەدبەیگی، کە باوک و کوڕ بوون، کوژران.
 
دوای شەڕەکە بکوژ لە شوێنی رووداوەکە هەڵات.
 
ئەو دوو کەسەی کوژراون خەڵکی گوندی یێنگیجەی سەر بە شاری بۆکانن و هەردووکیان مامۆستا بوون.
 
هەر لەو بارەیەوە رەحیم جەهانبەخش، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ بریاریدا لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە رووداوەکەوە بکرێت و بکوژ بە زووترین کات دەستبەسەربکرێت.
 
بە گوتەی رەحیم جەهانبەخش، زانیارییان لەسەر کەسی تۆمەتبار دەستکەوتووە و ناسنامەکەی دەستنیشان کراوە و هەوڵ دەدرێت زوو دەستگیری بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە