زانیاری لەبارەی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت

18-09-2023
پێشەوا بەختیار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لەنێو فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی رووداوێک روویداوە، بەڵام نازانرێت تەقینەوە بووە یان یان هێرشی درۆنی. 
 
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ رووداو نێردراوە، هاونیشتمانییان گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بووە.  

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، رووداوەکە گەورەبووە و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەن، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە سلێمانی گواستراونەتەوە.   

 

ئێستا هێزە ئەمنییەکان، وەکو پەیامنێری رووداو دەڵێت، لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە. 
 
سەرچاوەکەی ئاسایش بە رووداوی گوت، شێوازی رووداوەکە روون نییە، بەڵام دەزانن شەش کەس لە هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.   

 

نزار جەزا، پەیامنێری رووداو چووەتە فڕۆکەخانەکە و دەڵێت، بەهۆی رووداوی نێو فڕۆکەخانەکە کابینەیەکی گەورە بەتەواوی تێکشکاوە.   

 

لەبارەی رووداوەکەوە، تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئەوان هەموو ئامادەکارییەکان کردووە، پێنج تیمییان ناردووە بۆ شوێنی رووداوەکە، هەریەکە لە نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی دەزگەی تەندروستیی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی بریندارەکان، لە ئامادەباشیدان.     
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.