لە هەورامان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کوژرا

18-08-2024
محەممەد عامر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆڵبەرێکی تەمەن 26 ساڵان بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە گوندی سەرگەتی هەورامان، لە سنووری هەڵەبجە کوژرا.
 
سازگار سەلاح، پەیامنێری رووداو لە هەڵەبجە گوتی، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 18-08-2024، روویداوە. ئەم گەنجە کۆڵبەرە ناوی ئارام خەليلە، لەسەر سنوور تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
 
هاوڕێیەکی ئارام خەليل بە پەیامنێری رووداوی گوت: "رۆژانە کاری کۆڵبەری دەکرد، ئەمشەو نزیکی کاژێر هەشتی شەو، دوای دەرچوونی لە پاسەوانەکانی سنوور، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و کوژراوە."
 
گوتیشی، ئارامیان بە برینداری گواستووەتە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، کە گولـلەیەک بە سنگی کەوتبوو، گیانی لەدەستدا. 
 
ئارام خەليل دایک و باوکی لە ژیان نەماون، خۆی رۆژانە بەکاری کۆڵبەری برا و خوشکەکانی دەژیاند.
 
بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە گوتی، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری کوشنەکە لە پۆلیسی خورماڵ کراوەتەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.