کۆمپانیایەکی گەشتیاری: ئەم ساڵ لە عومان و ئیماراتەوە گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

18-06-2024
رێناس ساڵح
هاوینەهەواری بێخاڵ لە سنووری سۆران. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ
هاوینەهەواری بێخاڵ لە سنووری سۆران. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خاوەنی کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو گەشتیارانەی دێنە هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 200 هەزار دینار خەرج دەکەن. دەشڵێت، گەشتیاران لە بازگەکان رووبەڕووی کێشە دەبنەوە و وەکو پێویست ئاسانکارییان بۆ ناکرێت.
 
وەلید مستەفا، خاوەن کۆمپانیایەکی گەشتیارییە، لە بوولتەنی ئابووریی کاژێر 9:00 میوانی رووداو بوو، گوتی، "40%ی ئەو گەشتیارانەی لە شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراقن دێنە هەرێمی کوردستان ؛رێژەی زۆریان سەردانی هەولێر دەکەن، 30%یان دەچنە سلێمانی و 30%یشیان دەچنە دهۆک."
 
ئەو خاوەن کۆمپانیا گەشتیارییە باسی خەرجیی گەشتیارانی لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، "هەر گەشتیارێک رۆژانە نزیکەی 100 هەزار دینار خەرج دەکات، بە هۆتێل و بازاڕیکردنەوە دەگاتە نزیکەی 200 هەزار دینار؛ بە هەفتەیەک مانەوە هەر گەشتیارێک زیاتر لە ملیۆنێک دینار خەرج دەکات."
 
بە گوتەی وەلید مستەفا، 3%ی ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بیانین. گوتیشی، "بۆ ئەم جەژنە لە عومان و ئیماراتەوە گەشتیار هاتبوونە هەرێمی کوردستان."
 
ئەو خاوەن کۆمپانیا گەشتیارییە باس لەوەش دەکات، لە بازگەکان وەکو پێویست ئاسانکاری بۆ گەشتیاران ناکرێت، هەندێک لە کارمەندانی بازگەکان بەهۆی ئەوەی عەرەبی نازانن، هەندێکجار تووشی لێکتێنەگەیشتن دەبن لەگەڵ گەشتیاراندا.
 
وەلید مستەفا دەشڵێت، "پێویستە لەکاتی جەژن و بۆنەکاندا ژمارەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە بازگەکان زیاد بکرێت، ئەوانەی دادەنرێن زمانی عەرەبی بزانن."
 
بۆ پێشوازی لە گەشتیاران، دەستەی گەشتوگوزار لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە چەند لیژنەیەکی پێکهێناوە. بە گوتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەکە بۆ رووداو، پێشبینی دەکرێت ئەم جەژنە 300 هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو حەوت ملیۆن و 279 هەزار و 913 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە؛ هاوکات زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار سەردانیکار وەکو گەشتیاری نێوخۆیی تۆمار کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".