لە ماوەی مانگێکدا 35٪ـی خەڵکی دهۆک کارتی دیجیتاڵیی خۆراکیان وەرگرتووە

18-06-2023
هیدایەت جان
کارتی دیجیتاڵیی خۆراک.
کارتی دیجیتاڵیی خۆراک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە مانگێکە لە پارێزگای دهۆک 35 بنکە بۆ بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک کراونەتەوە و تەنیا 35٪ی خەڵک سەردانیان کردوون، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی دهۆکیش داوا لە خەڵک دەکات سەردانی بنکەکانیان بکەن و دەڵێت، عێراق تەنیا دوو مانگی دیاری کردووە بۆ کاراکردنی کارتی دیجیتاڵی خۆراک لە دهۆک و کەمتر لە مانگێک مۆڵەت ماوە.

لە دهۆک 280 هەزار خێزان پسوولەی خۆراکیان هەیە کە بە ژمارە دەکاتە نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراکی لە چوار پارێزگای دهۆک، نەجەف، کەرکووک و سەماوە دەستپێکردووە و لە رۆژی 16-05-2023 پرۆسەکە لە دهۆک دەستیپێکرد.
 
رۆژی یەکشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2023 حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی دهۆک میوانی بووڵتەنی نیڤرۆژی تۆڕی میدیایی رووداوبوو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات و رایگەیاند؛ "وەزارەتی بازرگانی عێراق دوو مانگی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی ئەو 280 هەزار خێزانە پسوولەی خۆراکیان بۆ شێوازە دیجیتاڵییەکە بگۆڕن و تاوەکو ئەمڕۆ 35٪ی ئەو خێزانانە هاتوون و پسوولەی خۆراکیان گۆڕیوە".
 
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی دهۆک ئەو رێژەیە بە کەم دەزانێت و دەڵێت؛ "کەمتر لە مانگێک مۆڵەت ماوە بۆ ئەوەی سەرجەم خەڵکی پارێزگای دهۆک پسوولەی خۆراکیان بگۆڕن، سەرباری ئەوەی پارێزگا لە هەموو کەناڵەکانییەوە خەڵکی ئاگادار کردووەتەوە و سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن هاوکارمان بوون، بەڵام خەڵک دەڵێن ئەو خۆراکەی دەدرێت بۆ خواردن ناشێت و بۆچی بچین پسوولەکانیان بگۆڕینەوە".
 
بە گوتەی حوسێن سەبری، "ئەو پسوولە دیجیتاڵییەی ئێستا بە هاووڵاتییان دەدرێت، تەنیا گرێدراو نییە بە بەشەخۆراکی مانگانەوە، بەڵکو بە سیستمێکەوە بەستراوەتەوە کە وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پلاندانانیش کاری پێدەکەن" وەکو ئاماژەشی پێدەدات، "بودجە، پشکی پەرەپێدانی پارێزگاکان و تەنانەت رێژەی ناردنی حاجیانیش بەو کارتە دیجیتاڵییە دیاریدەکرێت، بۆیە دەبێ هاووڵاتییان ئاگاداربن کە ئەو کارتە ئەلیکترۆنییە تەنیا بۆ بەشە خۆراکی مانگانە نییه".
 
لە دهۆک 35 بنکە بۆ گۆڕینی پسوولەی خۆراک دانراوە و هەر بنکەیەک 10 کارمەندی هەیە، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی دهۆک داوا لە خەڵک دەکات سەردانی بنکەکان بکەن و دەشڵێت؛ "بەشێکی بنکەکان تاوەکو کاژێر 16:00ی ئێوارە کراوەن و بنکە سەرەکییەکانیش تاوەکو کاژێر 18:00ی ئێوارە هەن، هاووڵاتییان تەنیا بە پێنج خولەک دەتوانن لەو بنکانە پسوولەی خۆراکەکانیان بگۆڕن بە کارتە دیجیتاڵی، بۆیە پێویستە پەلە بکەن، چونکە تەنیا مانگێک دەرفەتیان لەبەردەم ماوە".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."