لە گەرمیان راهێنەرێک لەسەر گۆڵێک سێ یاریزان بریندار دەکات

18-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی تۆپی پێدا لە قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان، سێ یاریزان لەلایەن راهێنەری تیپی بەرامبەرەوە بە چەقۆ بریندارکران. پۆلیس دەڵێت، راهێنەرەکە دەستگیرکراوە.
 
رووداوەکە شەوی پێنجشەممە لە یارییەکی نێوان دوو تیپی فێرگەی جیادا روویداوە.
 
عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوو لە بریندارەکان دوای چارەسەریی پزیشکی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام یەکێکیان نەشتەرگەری بۆ کراوە".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، رووداوەکە کاتێک روویداوە، یەکێک لە تیپەکان گۆڵی کردووە، راهێنەری تیپی بەرامبەر چووەتە نێو یاریگاکە و بە چەقۆ لە یاریزانەکانی داوە.
 
یاریزانە بریندارەکان گەنج و مێرمنداڵن و تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 18 ساڵە.
 
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تۆمەتبارەکە لە زیندانە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئاکۆ بۆ چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

کەسوکاری ئاکۆ سابیر: کوڕەکەمان لەکاتی ئەرکدا و بەبێ چەک شەهید بووە، داواکارین بەلاڕێدا نەبرێ

ئاکۆ سابیر لەکاتی ئەرکی مرۆیی و رێکخستنی ئەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە چەمچەماڵ برابوو، لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا؛ چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە و خەم و پەژارە رووی لە بنەماڵەکەی کردووە