لە 20 تاوەکو 24ی مانگ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووە

18-04-2023
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن مووچەی خانەنشینان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە چوار رۆژ پشووی راگەیاند و دەڵێت، رۆژانی 20 تاوەکو 24ی نیسان لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
 
رۆژی سێشەممە 18-4-2023 ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پشووی جەژنی راگەیاند و دەڵێت، پشووەکە لە رۆژی پێنجشەممە 20-4-2023 دەستپێدەکات و لە 24ی مانگ کۆتایی دێت. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 25-4-2023 دەوامی ئاسایی لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.
 
تاوەکو ئێستا بە فەرمی رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری نەکراوە، بەڵام فەلەکناسیی جەدە دەڵێت، رۆژی هەینی 21-4-2023 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. 
ماجد ئەبو زاهرە، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسیی جەدەی سعودیە، رایگەیاند "بەپێی لێکدانەوەی ژمارە فەلەکییەکان، رۆژی 29ـی رەمەزان کە دەکاتە 20ـی نیسانی 2023، مانگ کاژێر 7:12 بەکاتی مەککە دەگاتە دۆخی بەیەکگەیشتن بە مانگی شەوال و رۆژی هەینی 21ـی مانگ بینینی مانگ بە چاو زۆر روون دەبێت، چونکە ئاسمان ساماڵە"، بەو لێکدانەوەیەش بێت، رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵی کۆچیی 1444ـە.
 
موسڵمانان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان پشت بە بینینی مانگ دەبەستن و لە 29ـیەمین رۆژی رەمەزان چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری رووداو لە ئامەد و شەوکەت هەرکی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ئەنقەرە

دوو رۆژنامەڤانی رووداو لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات کران

"دەنگێک لەژێر داروپەردووەکاندا نابیسترێت" و "ئازەربایجان و ئەرمەنستان شەڕیان کرد؛ کورد ئاوارە بوون"، ناونیشانی دوو راپۆرتە هەواڵی ڤیدیۆیی رۆژنامەڤانانی رووداون کە لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات وەردەگرن.