تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئاسمانی و وشکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

18-04-2022
هەوار ئیسماعیل
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەو ئامانجانەی لە قۆناخی یەکەمدا دیاریکرابوون بەدیهاتوون
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەو ئامانجانەی لە قۆناخی یەکەمدا دیاریکرابوون بەدیهاتوون
A+ A-

 

رووداو-هەولێر

سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێی بۆسەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە باشووری کوردستان دەستپێکرد؛ هەپەگەش دەڵێت، لە چیای رەش و وەرخەلێ لە ناوچەی زاپ لە سنووری قەزای ئـامێدی شەڕ و پێکدادان دەستیپێکردووە و رێگەیان نەداوە هێزی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بچنە پێش.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی نیسانی 2022 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دیمەنی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردەوە. 
 
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤەشین لە باشووری کوردستان دەستیپێکردووە. 
 
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکەیان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت و ئەو ئامانجەی لە قۆناخی یەکەمدا دیاریکرابوو، بەدەستهاتووە، بەڵام وردەکاریی زیاتری لەوبارەوە نەدرکاندووە. 
 
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە رایگەیاند، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانی هێرشێکی چڕیان لە ئاسمان و زەوییەوە بۆ سەر ناوچەی زاپ دەستپێکردووە. 
 
هەپەگە دەڵێت، لە ناوچەی چیای رەش و خەرلەخەلێ لە ناوچەی زاپ سوپای تورکیا هێزی دابەزاندووە و لە هەردوو شوێنیش شەڕ و پێکدادان دەستیپێکردووە، بەڵام رێگەیان نەداوە هێزەکەی سوپای تورکیا بچێتە پێش.
 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''