رووداو دیجیتاڵ
بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی، سبەی 18ـەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە درووشمی "من کوردستانیم" دەستپێدەکات و تاوەکو 31ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لە خولی ئەمساڵی پێشانگەکەدا، زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 18 وڵاتەوە بەشدارن و بە زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان لە بوارە جیاجیاکاندا، پێشوازی لە سەردانیکاران دەکەن.
پێشانگەکە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر، بە هاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نووسەران و ئەدەبیاتی عێراق و، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی پەخشکاران و نووسەرانی عێراقی رێکخراوە.
بڕیارە رۆژانە لە کاژێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی شەو دەرگەی پێشانگەکە بەڕووی سەردانیکاران کراوە بێت.


