برۆکسل.. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفڕانسی بنیاتنانەوەی سووریا دەکات

18-03-2025
سیروان عەباس
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ دووەمین رۆژی کۆنفڕانسی تایبەت بە بنیاتنانەوەی سووریا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بەشداری دەکات.
 
دووشەممە 17-03-2025 کۆنفڕانسی تایبەت بە بنیاتنانەوەی سووریا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ لە دووەم رۆژدا، لەسەر ئاستی باڵیۆز، کۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان بەڕێوە دەچێت.
 
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەکو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی بانگهێشتی کۆنفڕانسەکە کراوم."
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "نوێنەری ئەو وڵاتانەی کە کاریگەرییان لەسەر بوارەکانی ئابووری، ئەمنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی یان هەر لایەنێکی دیکەی سووریا دەبێت، بانگهێشتکراون، هەرێمی کوردستانیش لەو چوارچێوەیەدا بانگهێشتکراوە."
 
دلاوەر ئاژگەیی ئاماژەی بەوەکرد، "بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رای خۆمان لەسەر سووریا و تێڕوانینمان لەسەر رووداوەکان دەردەبڕین و لە کۆنووسدا دەبێتە بۆچوونی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەنجوومەنی وەزیران رێنمایی بۆ یاسای گەڕاندنەوەی زەوییەکان پەسندکردووە

شاخەوان عەبدوڵڵا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، سێ رۆژ پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێنمایی لیژنەی تایبەتی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی شۆڕشی هەڵوەشاوە پەسندکردووە و هاوئاهەنگی بۆ جێبەجێکردنی دەکرێت.