رووداو دیجیتاڵ
لەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هاتووچۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە وەستاوە. سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شرناخ بە رووداوی گوت: "کێشەکە چارەسەر کراوە و کاژێریکی دیکە هاتووچۆ بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە."
رۆژی سێشەممە، 18ـی ئاداری 2025، عوسمان گەلیش، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگەی شرنەخی باکووری کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستمی بەشی پاسپۆرت لە دیوی تورکیا لە دەروازەی خابوور دروستبوو کە بووە هۆی ئەوەی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری بووەستێت، بەڵام کەمێک لەمەوبەر کێشەکە چارەسەرکرا."
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شرناخ گوتیشی: "هاتووچۆی بارهەڵگرەکان ئاسایی بووەتەوە؛ لە کاژێرێکی دیکەدا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانیش ئاسایی دەبێتەوە."
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک)، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی 2023دا 20 ملیار دۆلار و ساڵی 2024یش نزیکەی هەمان قەبارە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ