رووداو - هەولێر
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، لەچەند رۆژی داهاتوو كار و چالاكی ساڵی 2014 یان ئاشكرادەكەن و باس لەوەش دەكات، لەناو وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تائێستا وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سرووشتییەكان و دوو بەرپرسی دیکە بە پلەی وەزیر سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكرا نەكردووە.
هەر بەگووتەی دەستەی دەستپاکی ئێستا لە 96%ی بەرپرسەكان فۆرمەكەیان گەڕاندووەتەوە و سامانەكەیان ئاشكراكردووە و ناتوانن سەروەت و سامانی بەرپرسان ئاشكرابكەن، چونکە پەرلەمان رێگەی پێنەداون سەروەت و سامانی بەرپرسەكان بخەنەڕوو.
دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بەنیازە لەمساڵدا گۆڕانكاری لە فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان بكەن، بە شێوەی ساڵانە پرۆسەکە بەردەوامبێت بۆ ئەوەی هەر بەرپرسێک موڵک و سەروەتی زیادیکرد یا کەم بوویەوە ئاگاداربن لێی.
ماددەی پێنجی یاسای دەستەی دەستپاکی توانای لێپرسینەوەی لە سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی دادوەری هەیە، لەکاتێکدا پێشتر یاساکە تەنها مافی بەدواداچوونی هەبووە، بەڵام ئێستا بەپێی یاساکە دەتوانێت لێکۆڵینەوەش بکات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ