Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان18-02-2025

پەیامی شاندی ئیمراڵی لە سلێمانییەوە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

18-02-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

شاندی ئیمراڵی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە، دواتر رایانگەیاند هەمووان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن و "پێویستە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، دڵخۆش بن."
 
کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەسەر مەزارگەی مام جەلال، ئەمڕۆ (سێشەممە، 18-2-2025) بە ناوی شاندی ئیمراڵی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەکە قسەی کرد .
 
بایندر گوتی "پەیامی رێزدار ئۆجەلانمان گەیاندە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان." 
 
بە گوتەی ئەو، کۆبوونەوەکەیان نزیکەی کاژێرێک و نیوی خایاندووە و "دیداریکی زۆر بە بەهامان کرد، گفتوگۆمان لەسەر پاشەڕۆژی گەلی کورد و پاشەڕۆژی رۆژەڤی ئاشتی بۆ گەلی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان بوو."
 
شاندەکەی ئیمراڵی سوپاس و "منەتباری قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانین" لەبەرامبەر پشتگیرییەکانیان، وەک هاوسەرۆکەکەی دەبەپە رایگەیاند. 
 
هەروەها دەڵێ "با گەلی ئێمە لە هەر چوار پارچەی کوردستان دڵیان ئاسوودە بێت، کە ئەمڕۆ هەموو ئاکتۆرەکانی ئێمە لەو دیدارانەمان دا بە دڵخۆشی و برایەتی و هەموو هێز و توانایانەوە پشتگیریی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن، بۆیە زۆر دڵخۆشین بە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەمان."
 
شاندی ئیمراڵی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر لەگەڵ لە سەرۆک بارزانی و، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. 
 
شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، گوڵجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، محەممەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (بەدەپە) و شاندێک لە پارێزەرانی ئۆجەلان.
 
لەدوای گەیشتنیان بە هەرێمی کوردستان، شاندەکە یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی بوو، کە کاژێر و 45 خولەکی خایاند. دەم پارتی رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا "سەبارەت بە دیدارەکانی پێشوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، زانیارییان بە سەرۆک بارزانی دا."
 
بارەگای بارزانیش لە راگەیێندراوێکدا گوتی سەرۆک بارزانی "جەختی لە بایەخی پرۆسەی ئاشتی وەك تاكە رێگەی دروست بۆ گەیشتن بە چارەسەری كردەوە" و، بە پێویستی زانی "هەموولایەک هەوڵی خۆیان لەوەدا چڕبكەنەوە كە پرۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام."
 
لەدوای کۆبوونەوەش لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شاندی ئیمراڵی رایانگەیاند "کۆبوونەوەکانمان زۆر ئەرێنی بوون، بۆیە مزگێنی دەدەینە خەڵکی خۆمان و خەڵکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پێشخستنی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی."