رووداو - هەولێر
سوپای سووریا و هەسەدە لەبارەی عەفرین رێککەوتن. بەپێی زانیارییەکان سوپای سووریا بۆ پاراستنی سنووری عەفرین دەچێتە نێو شارەکەوە.
شێخۆ بلۆ، سیاسەتمەداری کورد لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی دووشەممە 19-2-2018 سوپای سووریا بۆ پاراستنی سنوور دەربازی نێو عەفرین دەبێت".
رێککەوتنەکە لەکاتێکدایە 30 رۆژە ئۆپەراسیۆنی تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردووە. تورکیا دەڵێت تاوەکو ئێستا 15% ی خاکی عەفرینی گرتووە، بەڵام هەسەدە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت هێندە پێشڕەوییان نەکردووە.


