Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لە رۆژی 14-1-2024. وێنە: رووداو

خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لە رۆژی 14-1-2024. وێنە: رووداو

کوردستان17-12-2024

مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و هەڵەبجە: بە یەک مووچە بایکۆت ناشکێنین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

17-12-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن، بە یەک مووچە بایکۆت ناشکێنن و ئامادە نین بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 17-12-2024)، ئاوات محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی بڕیارمانداوە بایکۆت بەردەوام بێت و بە یەک مووچە ناچینەوە ناوەندەکانی خوێندن".
 
لە یەکی ئەم مانگەوە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستایان لە بەشێکی قوتابخانەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بایکۆتیان راگەیاندووە.
 
هەر ئەمڕۆ فەرهاد قادر، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مامۆستا بە یەک مووچە ناچێتەوە دەوام. لانیکەم دوو مووچە دابەش بکرێت و گەرەنتی مووچەی مانگی 12ـەش بکرێت ئەوکاتە دۆخی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە".
 
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ـی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
 
ساڵی رابردوو لەگەڵ دەستپێکی خوێندندا لە 13ـی ئەیلوول، لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سنوورەکە، مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچە بایکۆتیان کرد و بایکۆتەکەش تاوەکو 20ـی شوباتی ئەم ساڵ درێژەی کێشا.