دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی؛ گومان لە چۆنییەتی گیانلەدەستدانی رۆژین هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
راوین ستێرک
راوین ستێرک
دۆزینەوەی تەرمی رۆژین
دۆزینەوەی تەرمی رۆژین
A+ A-
رووداو - وان 

ئەو خوێندکارەی زانکۆ کە لە وان ونببوو، دوای 18 رۆژ تەرمەکەی لەلایەن دانیشتووی گوندێکەوە لە کەناری دەریاچەی وان دۆزرایەوە.
 
تەرمەکە لە دووریی 18 کیلۆمەتر لە دوایین شوێن کە رۆژین تێیدا بینرابوو، واتا لە دووریی 18 کیلۆمەتر لە دووری زانکۆکەی، لە قەراخی دەریاچەی وان دۆزرایەوە، بەڵام وەڵامی پرسیارەکانی چۆنییەتی گیانلەدەستدانی، هێشتا بێ وەڵامن.
 
ئەمین ئانکای، دانیشتووی گوند لەبارەی چۆنییەتی دۆزینەوەی تەرمی رۆژین بە رووداوی گوت "لە دوورەوە بینیم؛ کە نزیک بوومەوە و زانیم مرۆڤە و گوتیان مەچۆ." ئەو باسی لەوەش کرد، ئاو پاڵی بە جەستەکەوە دەنا بۆ کەنار دەریاکە.
 
لەدوای پشکنینی تەرمی رۆژینی 21 ساڵی، لە شوێنی دۆزینەوەی گوێزرایەوە پزیشکی دادوەری، دوای توێکاریش گوێزرایەوە ئامەد و راستەوخۆ نێژرا.
 
بەپێی راپۆرتی سەرەتایی پزیشکی دادی، هیچ شوێنەوارێکی کوشتن یان ئەشکەنجەدان بە جەستەیەوە نەسەلمێندراوە؛ خنکان وەک هۆکاری مردنەکەی نووسراوە، بەڵام گومانەکان لەسەر چۆنیێتیی رووداوەکە کۆتاییان نەهاتووە.
 
سینان ئۆزاراس، سەرۆکی بارۆی وان بە ناوی ماڵباتی رۆژین بەشداریی لە توێکارییەکە کردووە و، دەڵێ "هەرچی لە میدیا دەگوترێت لەبارەی ئەوەی هیچ شوێنەوارێکی لەسەر جەستەی نییە، راست نییە. راستە هیچ برینێک لەسەر جەستەی نییە و ئێسکی نەشکاوە، بەڵام گوتنی ئەوەی شوێنی لێدان لەسەر جەستەی نییە، راستییەکە دەرناخات."
 
بەپێی راپۆرتی توێکاری، لە سێ شوێنی جەستەی رۆژین، پەڵەی خوێن هەبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی تەرمەکە ماوەیەکی زۆر لەنێو ئاو ماوەتەوە. سەلماندنی زەحمەتە.
 
لە لایەکی دیکەوە لە زانکۆی یوزونجیی وان، خوێندکار و هاوڕێیانی رۆژین هەڵوێست دەردەبڕن، لەبەرئەوەی وەک خۆیان دەڵێن چوون و هاتن بۆ نێو زانکۆکە زۆر ئاسانە و، رێگری نییە.
 
شەڤڤال کیزیلای، خوێندکارێکی زانکۆکە دەڵێ "ئێمە دڵگرانین، ئەم کێشەیەش زۆر گەورەیە، بەتایبەتی لەو جێگەیەی رۆژین لێی ونبووە، کامێرای چاودێری نییە، ئێمە زۆر خەمگینین و دەترسین."
 
رۆژین کاپایش خەڵکی ئامەدی باکووری کوردستان بوو، لە 25ـی ئەیلوولدا بۆ ئەوەی دەست بە خوێندنی زانکۆ بکات، هاتبووە وان، بەڵام دوای دوو رۆژ و لە 27ـی ئەیلوول ون بوو، بۆ دۆزینەوەشی ماوەی 18 رۆژ لەسەر ئەرز و ئاسمان و نێو دەریا گەڕان بەردەوام بوو.       
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامێرێکی دەنگدان. وێنە: رووداو

کۆمیسیۆن بۆ رووداو: دوو کۆمپانیای ئیسپانی و کۆری ئامێرەکانی دەنگدانیان دروستکردووە

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دووپاتیدەکاتەوە، دەنگدان پرۆسەیەکی نهێنییە و هیچ کەس و لایەنێک بە کۆمیسیۆنیشەوە نازانن دەنگدەر دەنگی بە چ لایەن و کەسێک داوە. ئاماژە بەوەش دەکات، تەواوی رێکارەکانی کۆمیسیۆنیش بۆ ئەوەیە نهێنی دەنگدەر پارێزراو بێت.