تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی رووداوەکەی ئیجە لە دهۆک بەخاکسپێردرا

18-10-2018
نێچیرڤان حوسێن
محەممەد سپینداری لە بەلەمە نقومبووەکەی ئیجەدا خنکا
محەممەد سپینداری لە بەلەمە نقومبووەکەی ئیجەدا خنکا
نیشانەکردن ئیجە دهۆک
A+ A-

رووداو-هەولێر

تەرمی محەممەد سپێنداری لە ئیزمیرەوە گەیشتەوە دهۆک و لە گوندەکەی خۆی بە خاکسپێردرا. 

محەممەد و 33 کەسی دیکە لە دەریای ئیجە خنکان بەلەمەکەیان نوقمی دەریا بوو. بەر لەوەی خۆی بداتە دەست ئاوی ئیجە قاچاخچیەکەی وێنەی بەلەمێکی تازە، گەورە و تۆکمەی بۆ ماڵباتەکەی ناردووە لە زاخۆ و گوتوویەتی بەم بەلەمە بە سەلامەتی بە ناو ئیجەدا بۆ یۆنانی دەبەین. 

دایکی دەڵی کابرای مرۆڤکوژ درۆی کرد بە یەختێک کوڕەکەی بردین ژێرەکەی چوپ بووە بەرگەی نیو کاژێر ئاوی ئیجەی نەگرتووە و نوقم بووە. محەمەد حەسەن کە تەمەنی 25 ساڵ بوو، 5 ساڵ پێشمەرگە بووە لە شەڕی داعشدا و بەرگری لە خاکی کوردستان کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە