درۆن بەسەر کوێستانەکانی برادۆستدا دەسووڕێنەوە و ئاژەڵدارانی ناوچەکە ئاگادارکراونەتەوە ناوچەکانیان چۆڵبکەن

17-09-2023
هیدایەت جان
ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو.
ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژەڵدار و کۆچەرانی کوێستانەکانی ناوچەی برادۆست لە ترسی هێرشی سوپای ئێران ناوچەکانیان چۆڵکردووە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رێگە نادات هیچ کەس لەو ناوچانە نزیکبێتەوە. پەیامنێری رووداویش دەڵێت؛ "ئیدارەی سۆران ئاگاداری ئەو خێزانانەی کردووەتەوە، تاوەکو کاژێر 12ـی ئەمشەو هیچ کەس لە کوێستانەکاندا نەمێنێت".
 
رۆژی یەکشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2023، ئەندام جەبار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سیدەکان گوتی، ئێستا دەنگی درۆن دەبیسترێت کە بەسەر ئاسمانی سیدەکاندا دەسووڕێنەوە و بەردەوام خەڵک بە ئۆتۆمبێل ناوماڵەکانیان لە کوێستانەکان دەهێننە خوارەوە".
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی پەیامنێری رووداو، ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار ماڵ لە کوێستانەکانی برادۆست ناوچەکانیان جێهێشتووە و ئەوانەش کە لە خوارەوە بوون و ویستوویانە بچن کەلووپەلەکانیان بهێننەوە، رێگەیان پێنەدراوە.
 
پێشتر، بەرپرسێکی ئیدارەی سۆران بە رووداوی راگەیاندبوو "ئێران ئاگاداری کردووینەتەوە، تاوەکو 19ـی ئەیلوول هەر کەسێک لەو ناوچانە بمێنێتەوە، دەکەوێتە بەر هێرشی درۆن و تۆپخانەکانی سوپای پاسداران، بۆیە ئەمڕۆ هێزی ئەمنی لە ناوچەکە بازگەیان داناوە و رێگە نەدراوە کەس بچێتە ناوچەکانی سیدەکان و باڵەکایەتی".
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەنێو دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکاندا دروستبووە و لە ئیدارەی سۆران ماڵەکان ئاگادارکراونەتەوە تا کاژێر 12:00ـی ئەمشەو هیچ ماڵێک لەو کوێستانانە نەمێنێت و هاوکات لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا درۆن بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەسووڕێنەوە.
 
ئێران و عێراق لە 19-03-2023 رێککەوتنێکی ئەمنییان لە بەغدا واژۆ کرد بۆ بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی ئەمنی و پاراستنی ئاسایشی سنووری هاوبەشی نێوان دوو وڵات.
 
رێککەوتنەکە دوای ئەوە واژۆ کرا کە ئێران داوای لە حکومەتی عێراق کرد، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەک بکات و رێگە نەدات لە خاکی ئەو وڵاتەدا چالاکییان هەبێت و دوا وادەش بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە 19ـی ئەیلوولی 2023یە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."