رووداو دیجیتاڵ
درۆنی تورکیا لە شنگال ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاپ دەکاتە ئامانج و سێ کەس دەکوژێت. دژە تیرۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "بەرپرسێکی باڵای پەکەکە" لەنێو کوژراواندایە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال - یەپەشەیان لەسەر رێگەی چیای شنگال کردە ئامانج و سێ کەس کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری رووداو راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی فەوجی 80ی حەشدی شەعبی کە یەکینەکانی پاراستنی شنگالن، کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلوکس بووە و لە پێچەکانی چیای شنگال کراوەتە ئامانج. ئەو کەسانەی کوژراون، "یەكێکیان ناوی ریاز حەجی فەرحۆیە، تەمەنی 33 ساڵە؛ کەمال ئیلیاس برۆ، تەمەنی 39 ساڵ و خالید رەشۆ تەمەنی جارێ تەمەنی نازاندرێت."
پێشتر، دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان گوتی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە "بەرپرسێکی باڵا" و سێ شەڕڤان کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ