ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیێندرا

17-08-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
 
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 17ـی ئابی 2023، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیاند. 
 
کاژێر 9:00ی ئەمشەو قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن پەڕەی سۆما( پەڕەی وەڵامدانەوەکان) بە دیجیتاڵی لەم لینکەوە سەیر بکەنەوە، "ئەگەر قوتابییەک پرسیارێکی بە هەڵە وەڵام دابێتەوە رەنگی سوور کراوە و وەڵامە راستەکەشی بۆ داندراوە." 
 
لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەم، قوتابیان دەتوانن پەڵپ لە ئەنجامەکان بگرن و وەزارەتی پەروەردەش تا 22ـی ئەم مانگەی ماوەی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردووە. 
 
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، 103 هەزار و 916 قوتابی و خوێندکار بەشداری (هەموو تاقیکردنەوەکانیان) کردووە، لەو ژمارەیەش 47 هەزار و 692  قوتابی و خوێندکار بە هەردوو خولەکە دەرچوون، کە رێژەی دەرچوون 45.89٪ بووە. 
 
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، پێش کۆتایی ئەم مانگە، وەزارەتی پەروەردە داتا و کۆنمرەی هەموو قوتابیان و خوێندکاران پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات. 
 
 
 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.