رووداو - هەولێر
حاجی کاروان، زاوای جەمیل عەلی، کە ناسراوە بە مەلا جەمیل شاوێسی، رایگەیاند، خەزووری لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.
حاجی کاروان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مامۆستا شێرپەنجەی مەعیدەی هەبووە و بەم دواییەش تووشی تەنگەنەفەسی بووە، گوتیشی "بەپێی پشکنینەکان تووشی کۆرۆناش بووە".
حاجی کاروان ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی دانانی پرسە قەدەخەیە، پرسەی بۆ دانانرێت.
جهمیل عهلی سەرجەم قورئانی پیرۆزی لەبەربووە، پێشنوێژ و گوتارخوێنى مزگەوتى عەلائەددین سەجادی بوو لە هەولێر، هەروەها بەڕێوەبەری رێکخراوی "اقراء" بوو بۆ زانستەکانی قورئان.
مامۆستا جەمیل بانگخوازێکی ئیسلامی و کەسایەتییەکی دیاری شاری هەولێرە، لە ساڵی 1946 لەدایکبووە، ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2020 کۆچی دوایی کرد.
پرۆفایل:
مامۆستا جەمیل عەلی، ناسراو بە مامۆستا جەمیل شاوێسی
بانگخوازێکی ئیسلامی و کەسایەتییەکی دیاری شاری هەولێرە
لە ساڵی 1946 لەدایکبووە
ساڵی 1977 بەهۆی نەخۆشییەوە چاوەکانی لەدەستداوە
دوای لەدەستدانی بینایی، تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەردەکات
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بووە
بەڕێوەبەری رێکخراوی "اقراء" بوو بۆ زانستەکانی قورئان
دەیان فێرخواز لە بنکەکەیدا قورئان لەبەردەکەن
پێشنوێژ و گوتارخوێنى مزگەوتى عەلائەددین سەجادی بوو لە هەولێر
ئەمڕۆ هەینی 17ـی تەممووزی 2020 کۆچی دوایی کرد
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ