بەشدار رەمەزان بریندارەکەی هێرشی ئەمڕۆی هەولێر گیانی لەدەستدا

17-07-2019
عومەر شایان
نیشانەکردن هەولێر
A+ A-

رووداو-هەولێر

بەشدار رەمەزان، برینداری هێرشی ئەمڕۆی هەولێر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. بەشدار خەڵکی دیانایە و بە سەردان هاتبووە هەولێر.


لە رووداوی هێرشی ئەمڕۆی هەولێر کە لە ریستۆرانتێک ئەنجامدرا، کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا و هاونیشتمانییەک بەناوی نەریمان عوسمان کوژران، کەسێکی دیکەش بەناوی بەشدار رەمەزان بریندار بوو کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەگوتەی چەند سەرچاوەیەک، بەشدار رەمەزان لەدایکبووی ساڵی 1993 یە و خەڵکی دیانایە لە پارێزگای هەولێر، سکرتێری پزیشک بووە ، هاوسەرگیریی نەکردووە و هەر لە دیاناش نیشتەجێ بووە، بە سەردانێک هاتووەتە هەولێر و ئەمڕۆ لەو رێستۆرانتە نانی خواردووە کە بەر تەقە کەوتووە و بەسەختی برینداربووە، دواتر لەژێر نەشتەرگەریی و لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


هەر لە رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر کەسێک بەناوی نەریمان عوسمان کە باوکی سێ منداڵە و ئەویش لە جوندیانەوە هاتبووە هەولێر بەهۆی تەقەکردنەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە