رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا کرد و هەردوولا هاوڕابوون، "پڕۆسەی ئاشتی دەرفەتێکی گرنگە و دەبێت پشتیوانی لێ بکرێت".
رۆژی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا کرد و کۆنسووڵی گشتیی تورکیایش لە هەولێر ئامادەی دیدارەکە بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت: "هەردوولا هاوڕا بوون کە پرۆسەی ئاشتی دەرفەتێکی گرنگە و پێویستە بقۆزرێتەوە و پشتیوانیی لێ بکرێت بۆ سەرخستنی، ههروهها داکۆکییان کردهوه كه سهركهوتنى ئاشتى بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە بەگشتی، گرنگه".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەڕێز باباجان سوپاس و پێزانينی بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپات كردهوه بۆ پشتیوانی و ئەو هاوکارییانەی لەپێناو سەرخستنی پرۆسهكهدا، پێشکەشی دەکات".
دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. "تيایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان کردەوە".


