سوهەیر قەیسی 90 ساردکەرەوەی بەخشییە ئاوارەکان

18-07-2017
نالین بەرواری
هاوکارییەکان بەخشرانە ئەو ئاوارانەی بەهۆی شەڕەوە بریندار بوون و خاوەن پێداویستی تایبەت
هاوکارییەکان بەخشرانە ئەو ئاوارانەی بەهۆی شەڕەوە بریندار بوون و خاوەن پێداویستی تایبەت
نیشانەکردن ئاوارەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای راپۆرتێکی رووداو لەبارەی خراپی رەوشی ئاوارەکان لە کەمپەکاندا بەهۆی گەرمای هاوین، سوهەیر قەیسی 90 ساردکەرەوەی بەخشییە ئەو ئاوارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

سوهەیر قەیسی، رۆژنامەڤانی بەنێوبانگی عێراق لەڕێگەی نوێنەرێکییەوە ئەو 90 ساردکەرەوەیەی گەیاندە دەست ئاوارەکانی کەمپی یوتو (U2) لە خازر.

ساردکەرەوەکان بەخشرانە ئەو ئاوارانەی بەهۆی شەڕەوە بریندار بوون و خاوەن پێداویستی تایبەتن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە