17 حاجیی پارچەکانی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

17-06-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا 17 حاجیی سێ پارچەی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هیچ حاجییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەست نەداوە.

10 حاجیی باشووری کوردستان
 
دووشەممە  17-06-2024، رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کاتی دەستپێکردنی ئەرکە سەرەکییەکانی حەجکردن کە لە شەممەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، 10 هاونیشتمانیی کە بۆ حەج لە سعودیە بوون گیانیان لەدەستداوە.
 
لەو 10 حاجییەی گیانیان لەدەستداوە، تەنیا یەکێکیان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە بە فەرمی چووەتە سعودیە، ئەوانی دیکە بە ڤیزەی یەک ساڵی لە حەج بوون.
 
شێخ دلێر جەبار بەرزنجی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ھیچ حاجییەکی پارێزگای کەرکووک گیانی لەدەستنەداوە.
 
چوار حاجیی باکووری کوردستان
 
بەگوێرەی زانیاریی سەرۆکایەتیی کاروباری ئایینیی تورکیا ئەمساڵ 17 سەردانیکاری ماڵی خوا کە هاووڵاتیی تورکیان، لە مەککە گیانیان لەدەستداوە.
 
لەو حاجیانەی گیانیان لەدەستداوە، چواریان خەڵکی باکووری کوردستان، بە ناوەکانی:
 
تورهان یەنیجەلی، 69 ساڵ، مەلەتی
عومەر کورتول، 73 ساڵ، مەڕەش
ساڵیحا گولەنیوزلو، 68 ساڵ، ئامەد
ئیبراهیم کارچیک، 78 ساڵ ، وان
 
سێ حاجیی رۆژئاوای کوردستان
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە حاجیانی رۆژئاوای کوردستان، تاوەکو ئێستا سێ حاجی لە مەککە گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی 16/06/2024 ئافرەتێک بەناوی شەها جەمال ئەحمەد، کە خەڵکی شاری منبج بوو، لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا، رۆژێک پێشتریش حاجییەکی دیکە بە ناوی حوسێن حەمید، کە خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە، لە چیای عەرەفات کۆچی دواییکرد.
 
هەروەها هەر لە رۆژی 15-06-2024، حاجییەک بە ناوی عیسا ئەلشێخ دانیشتووی گوندی کەفەرهومی سەر بە پارێزگای ئیدلب لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا.
 
هیچ حاجییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستنەداوە
 
ئەوانەی ئەمساڵ لە ئێران حەجیان کردووە، حەوتیان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 5 هەزاریشیان نەخۆش کەوتوون، بەڵام هیچ کام لەو 7 حاجییەی مردوون، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان نین.
 
زۆرترین ئەو حاجییانەی لە مەککە و لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ئیندۆنیزیان. وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، 136 حاجیی ئیندۆنیزی گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".