ئەو جووتیارە کوردەی سەربازێکی عێراقی بە ملپێچەکەی رایکێشا لە دادگەی دوبز دادگایی دەکرێت

17-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی 17ـی مانگی رابردوو، سەربازێکی سوپای عێراق ملپێچی جووتیارێکی کوردی لەسەر زەوییەکەی خۆی راکێشا و ئەشکەنجەی دا، سەربازەکە سکاڵای تۆمارکرد و لەسەر ئەو بنەمایە، ئەمڕۆ جووتیارە کوردەکە دادگایی دەکرێت.
 
17-02-2025، لەسەر زەوییەکەی خۆی لە سنووری ناحەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، محەممەد ئەمین، جووتیاری کورد لەسەر تراکتۆرەکەی و بە ملپێچەکەی خۆی لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە راکێشرا، بەڵام نەیتوانی جووتیارەکە بهێنێتە خوارەوە. بڵاوبوونەوەی دیمەنەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هاوسۆزی بۆ جووتیارە کوردەکە دروست بوو.
 
محەممەد ئەمین، ئەو جووتیارەی ئەشکەنجە درا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 25ـی شوبات کە چووە سکاڵا دژی سەربازەکە تۆمار بکات، ئاگادارکراوەتەوە لەوەی پێش ئەو، سەربازەکە سکاڵای تۆمار کردووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لەسەر بنەمای سکاڵاکە، ئەمڕۆ محەممەد ئەمین چووەتە دادگەی دوبز و لە کاژێر 10:30ـی خولەکەوە چووەتە ژووری دادوەر و تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، پڕۆسەی دادگاییکردنەکە بەردەوامە.
 
محەممەد ئەمین پێشتر سکاڵای دژی ئەو سەربازە تۆمارکردبوو و لەبارەی ئەنجامەکەیەوە گوتی، "بەڵێنیان دابوو ئەو سەربازە بە بەندکراوی بمێنێتەوە، بەڵام ئازاد کرا. لەوە ناخۆشتر ئەوەیە رێکاری دادگە لەچوارچێوەی مادەیەک کورتکراوەتەوە، ئەگەری هەیە من بەند بکرێم و دووچاری سزای پێبژاردنیش ببم."
 
 

 

نوێ دەکرێتەوە...

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".