لە کۆیە هاونیشتمانییەک برایەکی خۆی دەکوژێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکدا لە قەزای کۆیە، هاونیشتمانییەک بە دەستی براکەی کوژرا، کە هەردووکیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو لە قەزای کۆیە لە سنووری پارێزگای هەولێر روویداوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تۆمەتباری رووداوەکە ئەفسەرە بە پلەی عەقید و فەرماندەی فەوجێکە لە سنوورەکە. هەروەها کوژراوەکەش پۆلیسی دارستانە، تەمەنی 36 ساڵە و دانیشتووی تەقتەقە.
 
عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ دووشەممە 16-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دۆسێی تۆمەتبارەکە لە ئاسایشە و بڕیارە سبەی رەوانەی پۆلیس بکرێت".
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزە ئەمنییەکان هۆکاری رووداوەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خێزانەکەی بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیانتوانیوە چارەسەری یوسرا بکەن.

چیرۆکی ناخهەژێنی دەرچوویەکی پەیمانگە؛ شەش ساڵە نەخۆشە و لەسەر جێگەیە

یوسرا کەریم، تەمەنی 29 ساڵە، شەش ساڵە نەخۆشیی پووکانەوەی دڕکەپەتکی هەیە، لەگەڵ ئەوەش لاوازبوونی دەمارەکانی و پووکانەوەی ماسوولکەکانی، هێزی لە جەستەی بڕیوە، خێزانەکەی بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیانتوانیوە چارەسەری بنبڕی نەخۆشییەکەی بکەن.