تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلا و هەپەگەش کوژرانی سەربازێکی تورکیای راگەیاند

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەروەها هەپەگەش دەڵێت، سەربازێکی تورکیایان کوشتووە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی دووشەممە، 16-12-2024، لە ئێکس، گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە رۆژانی 3-9ی مانگی کانوونی یەکەم لە ناوچەکانی خواکوڕک، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە راگەیاند.
 
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەر دۆخێکدا بەردەوام دەبن.
 
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ش بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 6-9ی مانگی کانوونی یەکەم، هێرشی ئاسمانی و زەوینییان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی خواکورک، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا سەربازێکی تورکیایان کوشتووە و سێ پێگەی سەربازییان لەناوبردووە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە "چنگ- قوفڵ" کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی دەنگدان لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆمیسیۆن: هەفتەی داهاتوو پاداشتی دارایی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی پاداشتی دارایی کارمەندانی سەر سندووق تەواو بوون، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.