ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا

16-12-2023
محەممەد تەها
ئەو تۆمەتبارەی بە مۆری ساختەوە دەستگیرکراوە.
ئەو تۆمەتبارەی بە مۆری ساختەوە دەستگیرکراوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە 85 مۆری ساختەوە راگەیاند. 
 
رۆژی شەممە، 16-12-2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار (ع. ی. ع.) بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە دەستگیر کرا."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەم تۆمەتبارە لەژێر ناوی کۆمپانیایەک هەستابوو بە ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختە."
 
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "بەناوی چەندین کۆمپانیای نادیار(وەهمی) تەندەری پێشکێشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی هەولێر دەستگیرا بەسەر (85) مۆری ساختە و چەند چەکێکی بێ مۆڵەتدا."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە