رووداو - سلێمانی
هاونیشتمانیانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌وه خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دەیان کەس رژانە سەر شەقام، قائیمقامی قەزاکەش بەڵێنیان پێدەدات پەیامەکەیان دەگەیێنن و هەرچی پێیان بکرێت دەیکەن.
رهمك ره‌مه‌زان، قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان ئەنجامدرا، هه‌رچه‌نده خۆپیشانده‌ران هیچ مۆڵه‌تێكیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كانیان ره‌وابوون و داوای خزمه‌تگوزارییان دەکرد.
فۆتۆ: سوارە بیلال
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ گوتیشی: "به‌داخه‌وه گوتاری لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌رپرسان ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه، داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه داواكانیان بگه‌یێنن، ئه‌وه‌ی پێویستبێ ده‌یكه‌ین بۆ پاراستنیان و رێگریكردن له هه‌ر كه‌سێكی تێكده‌ر كه بیه‌وێت بچێته نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه".
رهمك ره‌مه‌زان باسی لەوە کرد کە نوێنه‌ریان ناردووەته لای خۆپیشاندەران بۆئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان لێوه‌ربگرێت و بیگه‌یێنینه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
هەرچەندە فۆتۆ و ڤیدیۆی جۆراوجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت خۆپیشاندەران رێگای کەرکووک - سلێمانی-یان داخستووە، بەڵام قائیقمام رەتیکردەوە و رایگه‌یاند هیچ رێگایه‌ك نه‌گیراوه و هاتووچۆ ئاساییه.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


.jpg&w=3840&q=75)
