فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە چیای زەرتك شەهیدبوو

16-12-2015
دەرباز ساڵح
نیشانەکردن پێشمەرگە چیای زەرتك عەمید مەغدید هەرکی
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە چیای زەرتكی رۆژئاوای دیجلە، عەمید مەغدید هەرکی، فەرماندەی هێزی 2ی سوپای 5 ی زێرەڤانی شەهیدبوو.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 16-12-2015، چەکدارانی داعش لە چیای زەرتک بە پیادە هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە وەڵامیان درایەوە و هێرشەکەیان تێکشکێندرا.

بەپێی لێدوانی فەرماندەیەكی پێشمەرگە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، دەیان چەکداری گرووپی داعش بە پیادە هێرشیان کردووە و هەوڵیانداوە بگەنە سەر چیاکە، شەڕەكەش بۆماوەی چەند كاژێرێك بەردەوامبووە و ژمارەیەكی زۆری داعش كوژراون و برینداربوونە.

بەپێی زانیارییەكانی رووداو، لە شەڕەكەدا عەمید مەغدید هەرکی، فەرماندەی هێزی 2ی سوپای 5 ی زێرەڤانی و ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدبوونە، هەڤاڵ حاجی، برای مەغدید هەرکیش هەواڵەكەی بۆ رووداو پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند كە تەرمەكەی گەیێندراوەتەوە بەستۆرە.








کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە