رووداو - دهۆک
منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لە بەنداوی ناحیەی دەرکار خنکا و تیمی بەرگریی شارستانیی زاخۆ توانییان تەرمەکەی دەربهێننەوە.
رائید جەمال هەسنی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی ئەیلوول، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی هاروون ئازاد، لە ناحیەی دەرکار لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تاوەکو دوای مەغریب نەگەڕاوەتەوە، جلوبەرگەکەی لەسەر بەنداوی ناحیەکە دۆزراوەتەوە، دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ لە رووداوەکە ئاگادار کرانەوە."
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانیان لە کاژێر 10:45 خوولەکی ئەمشەو تەرمی ئەو منداڵەیان لە ئاوی بەنداوەکەدا دۆزیوەتەوە و بۆ دادپزیشکیی زاخۆیان ناردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمساڵ ئەوە 13یەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تۆمار کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ