Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و پاتریک دوریل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق لە پیرمام

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و پاتریک دوریل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق لە پیرمام

کوردستان16-04-2024

سەرۆک بارزانی: بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مافێکی سرووشتیی خەڵکن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

16-04-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، بودجە و شایستە دارییەكانی هەرێمی كوردستانی بە مافێكی سرووشتی خەڵكی كوردستان لە قەڵەم دا و رایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک نابێ بكرێتە كارتێكی سیاسی و لەدژی هەرێم بەكار بهێندرێت".
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی نیسانی 2024، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە پاتریک دوریل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. بارەگای بارزانی دەڵێت: سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بریتییە لە پێشێلكردنی دەستوور و پابەندنەبوون بە رێككەوتنەكان و هەروەها دروستبوونی مەترسی لەسەر پڕۆسەی دیموكراسی و هەوڵدان بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان كە هەرێمێكی دەستووری و بەرهەمی قوربانیدانی دەیان ساڵەی گەلەكەمانە. 
 
سەرۆک بارزانی، بودجە و شایستە دارییەكانی هەرێمی كوردستانی بە "مافێكی سرووشتیی خەڵكی كوردستان لە قەڵەم دا" و رایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک نابێت بكرێتە كارتێكی سیاسی و لەدژی هەرێمی کوردستان بەكاربهێندرێت". سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامیی دیالۆگی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق راگەیاند.
 
لە دیدارەکەدا وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باسیان لە دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان کردووە و "باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بەوەی كە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەولێر و بەغدا دیالۆگ بەرقەرارە."
 
پاتریک دوریل ئەوەشی گوتووە کە "فەرەنسا هەموو كاتێک هاوسۆز و پاڵپشتی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە و پێویستە مافەكانی گەلی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵدا بپارێزرێن. جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی دیالۆگ بە باشترین رێگە دەزانێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها كێشە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان."
 
دەقی راگەیێندراوەکە:
 
رۆژی سێشەممە 16ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.
 
لە دیدارەكەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەورەها بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بەوەی كە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەولێر و بەغدا دیالۆگ بەرقەرارە و ئەوەشی خستەڕوو كە فەڕەنسا هەموو كاتێك هاوسۆز و پاڵپشتی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە و پێویستە مافەكانی گەلی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدڕاڵدا بپارێزرێن. جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی دیالۆگ بە باشترین ڕێگە دەزانێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها كێشە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
 
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی فەڕەنسا هەبوو لە پشتیوانیكردنی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە هەموو قۆناغەكان. سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان دا لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و سەروەری و مافە نەتەوەییەكان و ڕەتكردنەوەی جیاكاری و ستەم. 
 
سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بریتیە لە پێشێلكردنی دەستوور و پابەندنەبوون بە ڕێككەوتنەكان و هەروەها دروستبوونی مەترسی لەسەر پڕۆسەی دیموكراسی و هەوڵدان بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان كە هەرێمێكی دەستووری و بەرهەمی قوربانیدانی دەیانساڵەی گەلەكەمانە. 
 
سەرۆك بارزانی بودجە و شایستە دارییەكانی هەرێمی كوردستانی بە مافێكی سرووشتی خەڵكی كوردستان لە قەڵەم دا كە بە هیچ شێوەیەك نابێ بكرێتە كارتێكی سیاسی و لەدژی هەرێم بەكار بهێندرێت. هەر لە درێژەی گوتەكانیدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامیی دیالۆگی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ڕاگەیاند و بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەربوونی كێشەكان نێوان هەردوولای وەسف كرد.
 
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم  سەرۆك بارزانی تەئكیدی كردەوە كە پارتی هەردەم ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە دەرئەنجامەكانی دەرخەری ئیرادەی ڕاستەقینەی دەنگدەرانی بێت و  پێکهاتەکان بتوانن نوێنەرایەتی ویست و دەنگی خۆیان بکەن و دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە و گیروگرفتی یاسایی و تەکنیکی. سەرۆك بارزانی هیوایشی خواست لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان و بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و ڕەچاوكردنی كولتوور و بەهاكانی دیموكراسی لە خزمەتی پاراستن و بەهێزكردنی هەرێمی كوردستاندا بن.