شاندی ئیمراڵی نێوەڕۆکی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان گەیاندە سەرۆک بارزانی

16-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی.
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پیرمام پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی کرد. بارەگای بارزانی دەڵێت، شاندەکە نێوەڕۆکی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ئەویش "ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی راگەیاند."
 
دوێنی شەممە، شاندی ئیمراڵی گەیشتە هەولێر. شاندەکە پێکدێت لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی، سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە، بەردان ئۆزتورک، هاوگوتەبێژی پەیوەندییە دەرەکییەکان و پارێزەرانی یاسایی و بەرپرسانی پارتەکە.
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دیدارەكەدا شاندی ئیمراڵی، بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. هەروەها "ناوەڕۆكی پەیامی بەڕێز (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ـیشیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆک بارزانی "جەختی لە بایەخی پڕۆسەی ئاشتی وەك تاكە ڕێگەی دروست بۆ گەیشتن بە چارەسەری كردەوە" و بە پێویستی زانی  "هەموو لایەک هەوڵی خۆیان لەوەدا چڕ بكەنەوە كە پڕۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام."

 

ساتی گەیشتنی شاندەکە بۆ لای سەرۆک بارزانی.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆك بارزانی ئامادەیی تەواوی خۆشی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی" بە شاندەکە ڕاگەیاند.
 
شاندی دەم پارتی پێش سەردانەکەیان بۆ هەولێر رایانگەیاند، دوای دیداریان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی و قوباد تاڵەبانی  جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ژنەکە. لەبەر هەستیاری بڵەر کراوە.

لە کەرکووک پیاوێک هەردوو چاوی خوشکەکەی دەردەهێنێت

پیاوێک لە کەرکووک هێرش دەکاتە سەر خوشکەکەی و بە دەرنافیس هەردوو چاوی دەردەهێنێت؛ پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئافرەتەکە هەردوو چاوی لەدەستداوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ براکەی دەرچووە.