نەوتەکەی عێراق گەیشتە هەولێر

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم کاروانی نەوتی ماڵان لە عێراقەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، نەوتەکە ئەمڕۆ 16-01-2025، گەیشتووەتە هەولێر و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نەوتەی عێراق بڕیاری داوە بۆ هەرێمی کوردستان بینێرێت 19%ـی پێویستیی هاونیشتمانییانە و بەسەر دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکاندا دابەش دەکرێت.
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نرخی نەوتەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەرپرسێک لە وەزارەتەکە ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "عێراق لیتری بە 250 دینار  داوەتە هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردن کرێی گواستنەوەی دەچێتە سەر و دواتر نرخەکە بڵاو دەکرێتەوە".
 
رۆژی 28-11-2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە بەشە سووتەمەنی هەرێمی کوردستان کرد و بڕیاریان دا، "دەستبەجێ" نەوت بنێرن و تاوتوێی ناردنی بەنزینیش بکەن. 
 
دوای ئەو کۆبوونەوەیە بەرپرسێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، بڕیاردرا دەستبەجێ بەشە نەوتی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، کە 50 ملیۆن لیترە".
 
هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە بۆ ئەوەی ساڵانە یەک بەرمیل نەوت بداتە هەر خێزانێک، تاوەکو ئێستا نزیکەی 250 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک خێزان دابەش کراوە، کە  دەکاتە 88% کۆی نەوتی دابەشکراو.
 
لە هەرێمی کوردستان نرخی یەک بەرمیل نەوت بە شێوەی پاڵپشتیکراوی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە 104 هەزار دینار دەدرێتە هاونیشتمانییان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دوای بۆردوومانەکە.

شەڕی بەنداوی تشرین؛ شەش هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەش هاووڵاتی لە نزیک بەنداوەکە گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت: "نیگەرانین لە ئەگەری تەقینی بەنداوەکە."