رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری رایگەیاند، بە سیستمی دژە مووشەک دوو مووشەکی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە، کە ئاراستەی هێزەکانیان کرابوو. دەشڵێت، ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری سەلامەتە.
عەبدوڵڵا حەمەرەشید، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەند مووشەک و چەند درۆنێک هاتن، بەڵام لە رێگەی سیستمی دژە مووشەک دوو مووشەکی بالیستیمان خستەخوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە".
لەبارەی زیانەکانی ئەو هێزە، عەبدوڵڵا حەمەرەشید، گوتی: "تەواوی هێزەکە سەلامەتە، هیچ بریندارێکمان نییە، مامۆستا ئەژی ساخ و سەلامەتە، ئەو هەواڵەی کە لەبارەی شەهیدبوونییەوە بڵاوکراوەتەوە، دوورن لە راستییەوە، کەمێک لەمەوبەر لێرە بوو، بۆ کارێک دەرچوو".
بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری گوتیشی: "مووشەکەکان لە یەک کات و بە یەک ئاراستە هاتن، زانیاریان پێگەیشتووە ئەمانە لە ئێرانەوە بە ئاراستەی ناوچەی شەمێران و دەربەندیخان تێپەڕیوون ئاراستەی هەولێر کراون. ئەگەر سیسمی دژە مووشەک نەبووایە، رەنگە زەرەرێکی زۆری لە ئێمە و هەولێریش دەدا".
شەوی دووشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2024، ژمارەیەک مووشەک شاری هەولێر و دەورووبەری کردە ئامانج سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە گرتە ئەستۆ و رایگەیاند ئەو هێرشانە ژمارەیەک شوێنی کردووەتە ئامانج کە بە"بنکەی تیرۆریستی" و گرووپە دژبەرەکانی ئێران بووە. بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی ئێرانی رەتکردەوە و بە بێ بنەما ناوی بردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ