کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، تەقەکردنی "جاسووسێک" لە پێشمەرگەکانی رەت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەم دەنگۆیە هیچ بنەمایەکی نییە. رۆژی پێنجشەممە، سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێبەڵگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا گوتراوە گوایە جاسووسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کردووە و برینداری کردوون و دواتر هەڵاتووە، بە روونی رایدەگەیێنین کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی راستیان نییە و بەتەواوی درۆ و بێبەڵگەن. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاماژە بە کوژرانی ئەندامێکی باڵای حزبەکە کرابوو، بەڵام کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رەتی دەکاتەوە، ئەندامێک لە رێبەرایەتی تیرۆر کرابێت. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دڵنیایی دەدات: "هەموو هاوڕێیان لە تەندروستی و سەلامەتیدان و هیچ رووداوێک بەو شێوەیە رووی نەداوە." داواش دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ، تەنیا پشت بە راگەیاندنە فەرمییەکانی کۆمەڵە ببەستن و لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێسەرچاوەکان خۆیان بپارێزن.
کوردستان21-09-2026خورمای قەرەنفلیی مەندەلی؛ کیلۆی بە 40 هەزار دینارە و ساڵانە تەنیا 5 تۆنی لێ بەرهەم دێت
کوردستان21-09-2026دەزگەی روانگە قوتابخانەی 'قەرە ئۆغڵان و باخچەی ساوایانی خونچە گوڵ'ی لە کفری نۆژەنکردەوە