تورکیا و پەکەکە ئاماری نوێی شەڕی نێوانیان بڵاودەکەنەوە

15-11-2024
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، 3 سەربازی تورکیایان کوشتووە.
 
رۆژی هەینی 15-11-2024 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پەکەکەی لە ناوچەکانی گارە و خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەموو هەلومەرجێکدا بەردەوام دەبن.
 
هەر ئەمڕۆ، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە بڵاویکردەوە، لە سێ رۆژی رابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا 3 سەربازی تورکیا کوژراون.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە "چنگ- قوفڵ" کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە "پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى سووريا دا" کردەوە.