ئەو بەربژێرانەی حیزبەکانیان دەگۆڕن دەنگەکانیان بۆ کام لایەنیان دەبێ؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو بەربژێرانەى لە لیستێک دەکشێنەوە و پەیوەندى بە لیستێکى دیکە دەکەن، لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەر دەنگێک بەدەست بهێنن دەچێت بۆ لیستەکەى پێشوویان.
  
لە رۆژانى کۆتایی بانگەشەدا، ژمارەیەک بەربژێر لە لیستەکانیان کشانەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستى دیکە راگەیاند. بە گوێرەى رێکارەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لەدواى پەسندکردنى ناوى بەربژێران و دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن، بەربژێران ناتوانن لە لیستەکانیان بکشێنەوە.
 
24ى ئەیلوول، کۆمیسیۆن ناوى بەربژێرانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسەند کرد کە رۆژێک بەر لە دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن بوو. 
    
حەسەن هادى، ئەندامى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند: "هەر بەربژێرێک لە لیستێک بکشێتەوە و پاڵشتى لیستێکى دیکە بکات، ئەو دەنگانەى لە هەڵبژاردن بەدەستى دەهێنێت بۆ لیستەکەى پێشووى دەچێت."
 
1191 بەربژێر رکابەرى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 100 کورسی خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان. حەسەن هادى رایگەیاند: کاخەزى دەنگدان بە ناوى لیست و بەربژێرانەوە چاپکراوە، بەو پێیەش دەنگى ئەو بەربژێرانەى دەکشێنەوە بۆ لیستەکانی پێشوویان دەچێت.
 
بەگوێرەى سیستمى دەنگدانى ئەلیکترۆنى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دەبێت لەگەڵ نیشانەکردنى ژمارەى بەربژێر، ناوى لیستەکەشى نیشان بکرێت.
 
دەنگدانى تایبەتى خولى شەشەمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 18ى ئەیلوول دەکرێت، دوو رۆژ دواى ئەوە دەنگدانى گشتیى دەکرێت.
 

 

 
  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شارەوانیی ورمێ.

لەکارلادانی سەرۆکی شارەوانیی ورمێ ئەنجوومەنی شارەکە دابەش دەکات

ئەنجوومەنی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و داخڕاو دا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، سەرۆکی شارەوانیی شارەکەیان لەکار لادا. بەڵام چوار ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەڵێن، کۆبوونەوەکە و بریاری لەکارلابردنی سەرۆکی شارەوانی "نایاسایی" بووە.