رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، گولـلەتۆپێک لەنێوان گوندی بەرچی و سەرگەلی لە بناری چیای مەتین لە سنووری ئامێدی کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەوە.
ماجد بەرچی، ھاونیشتیمانیی خەڵکی سنوورەکە بە رووداوی گوت، ئەو شوێنەی گولـلەتۆپەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە، ناوچەیەکی قەدەخەکراوە، "ناتوانین بچینە شوێنەکە، بۆیە ئاگرەکە گەورە بووە و نەکوژێندراوەتەوە."
ئاگرەکە سنووری گوندی بەرچی، بەلاڤە و سەرگەلی لە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی گرتووەتەوە.
ئەو ھاونیشتیمانییە لە رێگەی رووداوەوە داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی سنوورەکە بەدەمیانەوە بچن بۆ ئەوەی رێگە لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە بگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ