رووداو دیجیتاڵ
دوو گەنج لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنکان کە تەرمێکیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ تەرمەکەی دیکە بەردەوامە.
بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو گەنجەکە برای یەکترن و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بوون.
دوو براکە، بەگوتەی بەرگریی شارستانی، لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەیان بۆ گەشت و سەیران چوونەتە شوێنەکە.
دوو براکە ناویان هەڵوێست و مەبەست بووە، تەمەنیان 25 و 26 ساڵ بووە.
رووداوەکە بەمجۆرە روویداوە:
برایەکیان ئاو بردوویەتی و خنکاوە، براکەی دیکەی بە دوایدا رۆشتووە و ئەویش خنکاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ