رووداو - هەولێر لە دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر چەند گوللە کاتیۆشایەک دەکەوێتە خوارەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 15ی ئازار) چەند گوللە کاتیۆشایەک لە رۆژئاوای شاری هەولێر، نزیک گومرگی سەوزەو میوە کەوتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. رائید کاروان عەبدولکەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەواڵەکەی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە دەستیپێکردووە، بۆ ئەوەی ئاراستە و هۆکاری رووداوەکە بزانرێت.
ئێران12-06-2026میدیای فەرمیی ئێران: تاران لە رەشنووسی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەستبەرداری تەنگەی هورمز نابێت